نێچيرڤان بارزانى: بهردهوام دهبين له كاركردن بۆ فهراههمكردنى ژینگەی گونجاو بۆ کاری ڕۆژنامەنووسان
- کوردستان
- 22 نیسان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا ڕایدەگەیەنێت، لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر پابەنديمان بە ئازاديی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین و گرنگى و پێویستيی پاراستنی وشەی ئازاد، وەک یەکێک لە بنەما سهرهكييهکانی دیموکراسی و پێشکەوتن و کۆمهڵگهیهکی تهندروست و ئاسووده دەکەینەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 127 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی تێپەڕدەبێت کە ڕۆژی 22ـی نیسانی ساڵی 1898 میقداد مەدحەت بەدرخان، لە قاهیرە یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی "کوردستان" بە چاپ گەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامی نێچرڤان بارزانی، لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی بڵاویکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، لەم بۆنەیەدا، جەخت لەسەر پابەنديمان بە ئازاديی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین و گرنگى و پێویستيی پاراستنی وشەی ئازاد وەک یەکێک لە بنەما سهرهكييهکانی دیموکراسی و پێشکەوتن و کۆمهڵگهیهکی تهندروست و ئاسووده، دهكهينهوه.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە:-
- بهردهوام دهبين له كاركردن بۆ فهراههمكردنى ژینگەی گونجاو بۆ کاری ڕۆژنامەنووسان کە تيايدا دەستگەییشتن بە زانیاری مسۆگەر بکات و لە ههموو کۆت و بەند و بەربەستێك دوور بێت.
- باوەڕمان وایە ڕۆژنامەگەريی ئازاد، بوێر، بەرپرسیار و ڕهخنهگر، هاوبەشێکی سەرەکییە لە بنیاتنانی کوردستانێکی دادپەروەرتر و پێشکەوتووتر.
- وهك ههميشه ڕۆژنامەنووسان هان دەدەین کە پابەندی پیشەیيبوون و بێلایەنی و ڕاستگۆیی بن و لە زێدەڕۆیی و گوتاری هەڵچوون دوور بکەونەوە و بەرژەوەنديی گشتيی وڵات و ئاشتيی کۆمەڵایەتی لەسەرووی هەموو شتێکەوە دابنێن.
- بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی ڕۆژنامەگەريی كوردستان و هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە لەپێناو گەیاندنی ڕاستی و خزمەتی کۆمەڵگەدا، قوربانییان داوە.
- ڕۆڵی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە چاودێریکردنی ئازاديی ڕادەربڕین لە کوردستان بەرز دەنرخێنین و دڵنيايان دهكهينهوه كه سوود لە ڕاپۆرتەکانیان وەردهگرین بۆ پەرەپێدانی ژینگەی میدیایى و ڕۆژنامهوانى له وڵاتهكهمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






