ئاڤا نیوز
ژمارەی سەگە بێلانەکان لە سلێمانی ڕوو لە زیادبوونە و بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا هەفتانە 10 حاڵەتی پەلاماردانی هاووڵاتییان لەلایەن سەگی بێلانەوە تۆمار دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ژمارەی سەگە بێلانەکان لە شاری سلێمانی تا دێت زیاد دەبێت و تەنگی بە هاونیشتمانیان هەڵچنیوە، بەجۆرێک هاتووچۆی ڕۆژانەی خەڵك لە شەقام و کوچە و کۆڵانەکان سەخت بووە. دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێک کەم ڕۆژ هەیە سەگی بێلانە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان پەلاماری کەسێک نەدات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی ژمارەی بێ شوماری سەگی ناو گەرەکەکانی سلێمانیەوە قوتابییان یەکێکی دیکەن لەو چینەی کە بە ترسەوە ڕوو لە قوتابخانە دەکەن بە جۆرێک ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت پێ دەچێت ڕۆژانە پەلاماردانی قوتابیان لە ڕێگەی گەڕانەوەیان لە قوتابخانە ببێتە مانشێتی ڕۆژنامەکان.
زانیاریی زیاتر: شێڵتەرەکانی سلێمانی هێندە سەگی بێلانەیان تێدا کۆکراوەتەوە توانای وەرگرتنی سەگی دیکەیان نییە. کاربەدەستانی ئیداریی شارەکە ئاماژە بەوە دەکەن شێڵتەرەکان پربوون و خەریکە چارەسەرکردنی کێشەکە قورس دەبێت.
بەدواداچوونی تایبەت: بە پێی بەدواداچونەکانی ئاڤا میدیا هەفتانە زیاتر لە 10 حالەتی پەلاماردانی سەگی بێلانە ڕوو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار دەکەن. پێشبینی دەکرێت کە ئەگەر زوو ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرێت ژمارەکان ڕوو لە زیادبوون بکەن.
لەلایەکی دیکە: ڕۆژی دووشەممەش لە سنووری هەولێر کەسێک دوای پەلاماردانی لەلایەن سەگی بێلانەوە و پاش مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





