
دیزاینی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە جیهاندا لەهەولێر دەکاتەوە. لەلایەکی دیکەوە، ترەمپ بڕیاریداوە 30 کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەواوی جیهان دابخات.
وێنە گەورەکە: داخستنی ئەم باڵیۆزخانە و کونسوڵخانانە لەچوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کونسوڵخانەکەی لە هەولێر گەورەترینە و خەرجی زۆرە، داناخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و کوردستان گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە جیهاندا لەهەولێر بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە ئاڤای گوتووە، "کۆتایی ئەمساڵ کونسوڵخانە تازەکەمان لەهەولێر دەکەینەوە، ئەمەش نیشانەی پابەندبوونی ئەمریکایە بەهاوبەشیکردنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان".
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت:
- حکومەتێکی بەهێز و خۆڕاگری هەرێمی کوردستان پێویستە بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق.
- داوا دەکەین بە خێرایی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت.
- لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیش ئەڵێ، "داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان و کۆمپانیاکان دەکەین، لە نزیکترین کاتدا لەسەر کردنەوەی بۆڕی نەوتی عێراق - تورکیا ڕێکبکەون.
- ئەمریکا بەردەوامە لە داکۆکیکردن لە بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەو پێیەی ئێمە پێمان وایە کە ژینگەیەکی بازرگانی تەندروست کە ڕێز لە گرێبەستەکان بگرێت، هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگە بە گەشەسەندنی بازرگانی بدات بۆ هەمووان باشە.
- هاوکات پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بە حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە دەکەین بۆ چاودێریکردن و گرتنەبەری کردەوە لەدژی ئەو گروپە تیرۆریستییانە کە ڕەنگە هەوڵی دۆزینەوەی پەناگەیەکی ئارام لە عێراق بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 خولەک لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
پزیشكیان: بەسەر هەموو سزایەک زاڵ دەبین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە غەززەوە دوو موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
1 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی هاوپەیمانانی کیێڤ دەکات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینادا پارە پەیدا دەکەین