
چاودێری دۆخی تەندروستی ئاژەڵان لە لایەن چەند پزیشکێکی ڤێتێرنەری
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەک بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بڵاو دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون ڤایرۆسێکە لەڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. ڤایرۆسەکە لە عێراق بڵاوبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبونی 19 کەسی لە هەفتەیەکدا بە تای خوێنبەربوون پشتڕاستکردووەتەوە، لەو ژمارەیەش دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: پێویستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ، ئەم ڕێنماییە زانستییانە جێبەجێ بکرێن.
یەکەم: سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەو شوێنانە بێت کە ڕێگەپێدراون و پزیشکی ڤێتێرنەری سەرپەرشتیی دەکات.
دووەم: لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیدا، پێویستە جلوبەرگی خۆپارێزی وەك (دەستکێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسکی دەمووچاو) بەکاربهێنرێن.
سێیەم: نابێت خەڵک یان خانەوادە لە چواردەوری سەربڕەکە (قەساب) کۆببنەوە، نابێت لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچەپارچە کردنی گۆشتەکەیدا هاوکاری کەسەکان بکەن.
چوارەم: بەبێ دەستکێش مامەڵەکردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە، دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە، پاشان دەستت بەباشی بشۆ.
پێنجەم: لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی لە کیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
شەشەم: بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بە گۆشت، شوشتن و پاککردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
حەوتەم: پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە).
هەشتەم: باشتر وايە دواى سەربڕينى ئاژەڵ، گۆشتەکە بۆ ماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى چوار بۆ هەشت پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە، سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون .
نۆیەم: ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو، باشتر وايە نەيكڕيت يان سەري نەبڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم نەخۆشییە لە نێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، لە ئاژەڵەکانیشەوە بۆ مرۆڤ، بەهۆی ئەو گەنە و مێرووانەی لەسەر لەشی ئاژەڵەکان دەژین، هەروەها بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەشەوە دەگوازرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






