
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرێک لەکاتی وەرگرتنی مووچە لە وێستگەیەکی هەژماری من، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای گفتوگۆ و لەیەک نزیکبوونەوەی زیاتری پارتی و یەکێتی، تیمەکانی هەژماری من لە سلێمانی و دەوروبەری زیاتر دەکرێن و پڕۆکەسەکە خێراتر و فروانتر دەکرێ.
وێنە گەورەکە: دوای گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت و لەیەک نزیکبوونەوەی زیاتری پارتی و یەکێتی کە لە دوایین کۆبوونەوەیاندا باسی پڕۆژەی هەژماری منیان کرد، تیمەکانی هەژماری من لە سلێمانی و دەوروبەری زیاتر کراون و پڕۆکەسەکە خێراتر و فروانتر کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆی زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشین، 750 هەزار کەس خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و تەنیا 250 هەزار کەس ماون کە زۆربەیان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن.
زیانە سەرەکییەکان: پێشتر لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هۆشداری ئەوە درابوو، ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مووچەخۆران نەبنە خاوەنی هەژماری بانکی، مووچەیان ڕادەگیرێت. هاوشێوەی ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕابردوودا بە هۆی نەبوونی یو پی ئێنەوە گرفتیان بۆ دروست بوو و مووچەكانیان ڕاگیرا.
زانیاریی تایبەت: تیمی پڕۆژەی هەژماری من بە ئاڤایان گوت، ئێستا لە سنووری سلێمانی خواستێکی زۆر لەسەر پڕکردنەوەی هەژماری من هەیە، ڕۆژانە زیاتر لە 100 فۆرم لەلایەن تیمەكانەوە پڕدەكرێنەوە، ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر تەنیا 10 فۆرم پڕدەكرانەوە.
ئەمەش بزانە: لە داهاتوودا پڕۆژەکە زیاتریش خێرا و فراوان دەکرێ، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر بڕینی مووچەی هیچ فەرمانبەر و خانەنشین دروست نەبێت، تەنانەت تیمەکان ڕاسپێردراون هەرچییەکیان کردووە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مووچەخۆران تۆمار بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت