
ئاڤا نیوز
سەرەتاى مانگى داهاتوو لە شارى سلێمانى پێشانگەى هەلى کار دەکرێتەوە، تێیدا چەندین خاوەنکار هەلى کارەکانیان بۆ کارخوازان دەخەنەڕوو.
وێنە گەورەكە: بە هەماهەنگى نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، ڕێکخراوى کارى نێودەوڵەتى 'ILO' و زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، كاتژمێر 10:00ـی بەیانی لە ڕۆژی 4ـی ئایاری 2025، لە كارگەی كولتوور لە شەقامی سالم، دووەمین پێشانگەی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و تا 05:00ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە ئاڤایان ڕاگەیاند، لەم پێشانگەیە زیاتر لە 50 خاوەنکار و هەزار قوتابیی دەرچووى زانکۆ و کارخواز بەشدار دەبن و بەشێوەیەکى ئەلیکترۆنى لە پلاتفۆڕمى هەلى کار، ئەو پێویستییانە دەخرێنەڕوو کە خاوەنکارەکان تیایدا پێویستییان بە دەستى کارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كارخوازان بۆ دەسكەوتنی زانیاریی زیاتر، دەتوانن پەیوەندیی بە ژمارەكانی هێڵی هۆشیاری كرێكاران بكەن یاخود سەردانی پلاتفۆرمى هەلى کار بکەن بۆ دروستکردنى هەژمارى تایبەت بە خۆیان.
باكگراوند: یەکەمین پێشانگەى هەلى کار لە 10ـی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا "پلاتفۆرمى هەلى کار"، کارا کرا و لەوکاتەوە کارخوازان و خاوەنکارەکان هەژمارى تایبەت بە خۆیان لە پلاتفۆڕمەکەدا دروست دەکەن بۆ دۆزینەوەى هەلى کار بۆ بێکاران و گەیشتن بە دەستى کار بۆ خاوەنکارەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە