
دیمەنی خۆڵبارین لە شاری هەولێر کە وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت مەودای بینین کەمبووەتەوە
ئاڤا نیوز
لە دوێنێوە شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری هەولێری بەتایبەتی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە چەند كەسێك تووشی هەناسەتەنگیی بوونە و گەیێنراونەتە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆڵێكی گەرما لەژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و خۆڵبارین و تاوە بارانیشی هەڵگرتووە.
لێدوانی فەرمی: سەعد كەمال، بەڕێوەبەری كارگێڕیی نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە هۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە شاری هەولێری گرتووەتەوە لە دوێنێوە تاوەكوو ئەمڕۆ هەشت كەس بە هۆی هەناسەتەنگییەوە سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێریان كردووە و زۆرینەشیان نەخۆشیی ڕەبۆیان هەبووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
زانیاریی زیاتر: تیمێكی تایبەت لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر تەرخان كراون بۆ پێشوازی لەو كەسانەی كە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی هەناسەتەنگی دەبن، بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە بە هۆی ئەوەی شەپۆلەکە لە درەنگانی دوێنێ شەوەوە دەستی پێكردووە و هاووڵاتییان لە ماڵەكانی خۆیانن، هەر بۆیە كاریگەرییەكەی زۆر نەبووە.
لەلایەكی دیكەوە: مەتین جەمیل، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆك بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە تاوەكوو ئێستا هیچ كەسێك لە سنووری دهۆك بە هۆی كاریگەریی خۆڵبارینەوە نەگەیێنراوەتەوە نەخۆشخانەكان. هاوكات سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "خۆڵبارینی سنووری سلێمانی زۆر چڕ نییە، بۆیە تاوەکوو ئێستا هیچ چارەخوازێک بەو هۆکارە سەردانی نەخۆشخانەکانی نەکردووە".
ئەمەش بزانە: دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیش دەکات جگە لەم شەپۆلە لەم مانگە و مانگەکانی تەممووز و ئاب شەپۆلی دیکەی خۆڵبارین وڵات بگرێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و ئەوەش هاوکار دەبێت لە کۆتاییهێنان بە شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە ماوەیەکی زووتردا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا: پشتگیریی لە عێراقێكی بێ میلیشیا دەکەین
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دانوستانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان شکستیان هێنا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
25 خولەک لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم






