
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم، - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری هەولێری بەتایبەتی گرتووەتەوە و بۆ خۆپارێزی لە زیانەكانی خۆڵبارین، تەندروستیی هەولێریش چەند ڕێنماییەك بڵاو دەكاتەوە و داوا لە خەڵك دەكات بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆڵێكی گەرما لەژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و خۆڵبارین و تاوە بارانیشی هەڵگرتووە.
بڵاوكراوەی فەرمی: تەندروستیی هەولێر لەبارەی کاریگەرییەکانی خۆڵبارین ڕایگەیاند: خۆڵبارین، دەبێتە هۆی هەستیاری (حەساسییەت) و پێڵووی چاوەکان سوور دەبنەوە و تووشی خوران دەبن، هەستیاریی لوت و بەتایبەتتر ناوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە و تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی هەناسەتەنگی دەبێت.
- گوشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆرجار ئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە، ئەو کەسانەی هەناسەتەنگن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات، زۆر جار دەبێتە هۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما، کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕێنوێنی هاووڵاتییان دەكات لە كاتی خۆڵباریندا ئەم كارانەی خوارەوە بكەن:
- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
- لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕووپۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چوونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
- تێکەڵ نەبوونی هاووڵاتییان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاووڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا: پشتگیریی لە عێراقێكی بێ میلیشیا دەکەین
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دانوستانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان شکستیان هێنا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
22 خولەک لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم






