
پشکنینی پزیشکی بۆ خواردنی ناو چێشتخانەیەک
ئاڤا نیوز
بەهۆی ژەهراوی بوونی تەواوی ئەندامانی خێزانێک، تەندروستی نەجەف چێشتخانەیەکی دیاری شارەکە دادەخات.
چیرۆکی سەرەکی: خێزانێکی دانیشتووی شاری نەجەف دوای ئەوەی لەیەکێک لە جێشتخانەکانی ئەو شارە خواردن دەخۆن باری تەندروستییان تێکدەچێت و ڕەوانەی فریاکەوتنی خێرا دەکرێن و بەپەلە شۆردنەوەی گەدەیان بۆ دەکرێت.
لێوانی فەرمی: ماهیر عەبودی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی نەجەف ڕایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە هەموو ئەندامانی ئەو خێزانە بەهۆی خواردنی ژەمێک لەجێشتخانەیەکی دیار لە گەڕەکی فوراتی ناوەڕاستی شاری نەجەف ژەهراوی بوون.
- هەرچەندە ڕاپۆرتی کۆتایی پزیشکی کۆتایی نەهاتووە بەڵام تیمەکانی کۆنترۆڵی تەندروستی نەجەف دەستبەجێ جیشتخانەکەیان داخستووە و ئەنجامی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکانیش ڕادەستی دادگا دەکرێت.
- هەموو ئەندامانی ئەو خێزانە دۆخی تەندروستییان جێگرە و دەبێت لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر، وردەکاریی تەواو لەسەر ژەهراوی بوونی ئەم خێزانە و کەمتەرخەمی چێشتخانەکە ئاشکرا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات





