وەزارەتی تەندروستی داوای توندتركردنی ڕێككارەكانی فرۆشتنی گۆشتی سوور دەكات
- تەندروستی
- 25 نیسان

باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێكی فەرمی، داوای هاوكاری لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات بۆ جێبەجێكردنی چەند ڕێككارێك سەبارەت بە سەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتی سور.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی تەندروستی، ڕۆژی 23-4-2025، نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كردووە و داوا دەكات بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و پاراستنی هاووڵاتیان لە مەترسیی نەخۆشییەكە، داوای هاوكاری و جێبەجێكردنی چەند خاڵێك دەكات.
قووڵتر: داواكارییەكانی وەزارەتی تەندروستی لە شەش خاڵ پێكهاتووە كە ئەمانەی خوارەوەن:
- سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان قەدەغەیە و دەبێت تەنیا لە شوێنی ڕێگەپێدراو بكرێت.
- پابەندبوونی گۆشتفرۆشەكان بە لەبەركردنی كەلوپەلی خۆپاراستن بەتایبەت لەدەستكردنی دەستكێشی لاستیك و جلی تایبەت لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەكەی، لەكاتی سەرپێچی بە توندی سزا دەدرێن.
- پێویستە ئاژەڵ چارەسەر كرابێت، بە ڕشاندن، بە قڕكەر ماوەی دوو هەفتە پێش سەربڕینی.
- دوای سەربڕینی ئاژەڵ دەبێت شوێنەكە پاكبكرێتەوە.
- پێویستە هاووڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی ڕێپێدراو بكڕن و دەستەوانە لەدەست بكەن و ئاگادار بن دەستیان هیچ برینێكی نەبێت لەكاتی دەستلێدان لە گۆشتی سوور.
- لەبەركردنی جلی قۆڵدرێژ و ڕەنگ كاڵ لە كاتی سەردانی ئەو شوێنانەی گەنەكان تێیاندا بڵاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: حکومەتی دیمەشق کۆمەڵکوژیی لە حەلەب کردووە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید تەنیا پێنج مانگ لە زیندان دەمێنێتەوە؟
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
حەماس بە وێنەیەک هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لەزاخۆ دەكرێتەوە