
هەردوو لۆگۆی پەیەدە و ئەنەکەسە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی شەممە، هێزە سیاسییەکان ڕۆژئاوای کوردستان "کۆنفڕانسی نیشتیمانیی کورد" لە سووریا دەبەستن، نوێنەری سەرۆک بارزانی و شاندی "دەم پارتی" بەشدار دەبن لە کۆنفڕانسەکە.
چیرۆکی سەرەکی: هێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان "کۆنفڕانسی نیشتیمانی" دەبەستن کە تێیدا داواکارییەکانی کورد لە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق و دەستووری داهاتووی وڵاتەکەدا دیاری دەکرێن، هاوکات بڕیاریشە دوای کۆنفڕانسەکە لیژنەیەکی یەکگرتوو بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سووریا بچێتە دیمەشق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەیسەل یوسف، وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی (ئەنەکەسە) بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: شەڕەفمەندین نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی، د.حەمید دەربەندی، بەشداری کۆنفڕانسەکە دەکات، کە پاڵپشتییەکی مەعنەوی گەورە پێشکەش دەکات، وەک چۆن هەمیشە لایەنگریی یەکڕیزیی کورد بووە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە، پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە بۆ بەڕێوەچوونی "کۆنفڕانسی نیشتیمانیی کورد" لە ڕۆژئاوای کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە کۆنفڕانسەکە بکرێت، بەڵام "ئەنەکەسە" تێبینیی لەسەر ناو و چۆنییەتی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە کۆنفڕانسەکە هەبوو، بۆیە دواخرا تاوەکو ڕێککەوتن لەمبارەیەوە لەنێوان لایەنەکان کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت