
پێشوازی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق
ئاڤا نیوز
شاندی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەرپرسی هەواڵگریی عێراق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە و چەندین پرسی هاوبەش، بە تایبەتی پرسی ئەمنییان تاوتوێ کرد.
وێنە گەورەکە: جاری دووەمە عێراق بە ئاشکرا شاندی ئەمنی و هەواڵگریی ڕەوانەی سووریا بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق دەکات بۆ گفتوگۆکردن لە سەر چەند تەوەرێک لەگەڵ سەرۆکی سووریا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندەکەی عێراق بە سەرۆکایەتیی شەتری لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و چەند بەرپرسێکی دیکە کۆبووەوە و چەندین پرسیان تاوتوێ کرد لەوانەش؛ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاسایشی سنوور، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەروەها ئەگەری نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆریی عێراق - سووریا بۆ گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی خاکی سووریاوە بۆ بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست.
زانیاریی زیاتر: شاندەکە لەگەڵ ئیدارەی مەزارگەکانی شیعە لە سووریا کۆبووەوە و دواتر سەردانی مەزاری زەینەبی کچی ئیمامی عەلی (د.خ) کرد.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی حکومەتی سووریا (سانا) ڕایگەیاند: هەردوولا جەختیان لەسەر هاندان بۆ وەبەرهێنان له نێوان هەردوو وڵات و واژۆکردنی ڕێککەوتنه بازرگانییەکانی نێوانیان کردەوە لە کەرتی نەوت و دانەوێڵە و پێکهێنانی لیژنه هاوبەشەکان بۆ بەدواداچوون بۆ جێەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامانەی واژۆ دەکرێن و ڕێککەوتنی دانانی میکانیزمەکانی بەکارخستنی دەروازەی سنووریی تەنف- وەلید لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە میانی سەردانەکەدا شەتری پەیامێکی دووپاتکردنەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی گەیاندە ئەحمەد شەرع سەبارەت بە ئامادەبوونی لە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە لە 17ـی ئایار لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوە بچێت.
باکگراوند: ڕۆژی 2024-12-26، دوای تەنیا 18 ڕۆژ لە ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






