
ژمارەیەک حەجخوازی عێراق لە کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە سعودیە
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەج کردن، دەستەی حەج و عومرەی عێراق هۆشداریی ساختەکاری دەدات و دەڵێت، "شتێک بە ناوی حەجی بازرگانییەوە نییە".
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە وەرزی حەج کردن، لەسەر ئاستی جیهان بە سەدان هەزار کەس بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ڕوو لە سعودیە دەکەن، لە هەرێمی کوردستانیش پێنج هەزار و 120 کەس ئەمساڵ بۆیان هەیە سەردانی ماڵی خودا بکەن و ببن بە حاجی، مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ بەشێکی زۆریان کراوە، چونکە ئەمساڵ حەجخوازان ناتوانن بە ڤیزای بازرگانی و ساڵانە حەج بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەگەڵ هەموو وەرزێکی حەجدا، لەلایەن کۆمپانیا ساختەکان و کەسانێکەوە ساختەکاری و فێڵکردن لە هاووڵاتییان بەناوی حەجی بازرگانی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە بەیاننامەکەی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقدا هاتووە: دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق تاکە لایەنی فەرمییە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەدا هەیە، هاوکات پشکی عێراق لە حەجدا دیاریکراوە و تەنیا لە ڕێی تیروپشکی ئەلیکترۆنییەوە دەدرێتە هاووڵاتییان.
لەلایەکی دیکە: دەستەی حەج و عومرەی عێراق هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە هیچ کەسێک ناتوانێت بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە حەج بکات و بە هیچ شێوەیەکیش نەکەونە داوی ئەوانەی بانگەشەی حەجی بازرگانی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت