هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 27 نیسان

ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
دوای ئەنجامدانی سێ خولی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی عومان ئاماژە بەوە دەکات هەفتەی داهاتوو گەڕی چوارەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: مانگی نیسانی 2025، خاڵی وەچەرخان بوو بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە ساڵانێک بوو گرژیی لەنێوانیان هەبوو، دوای بەڕێوەچوونی دوو خولی دانوستان، دواجار دوێنی شەممە 26-4 2025، سێیەمین گەڕێ دانوستانەکان لەنێوان هەردوولا بە میوانداری عومان و بەسەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، لە ئێکس ڕایگەیاند، ''لە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان هەردوو شاندی ئەمەریکا و ئێران، بنەما، ئامانج و پرسە تەکنیکییە بنەڕەتییەکان باسکران، هاوکات هەردوو شاندەکە درێژە بە دانوستانەکانیان دەدەن و شەممەی داهاتوو 3ـی ئایار، گەڕی چوارەمی دانووستانەکان بەڕێوەدەچێت''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئێران هەندێک زانیارییان بڵاوکردەوە، گەڕی سێیەمی دانوستانەکان نزیکەی 9 کاتژمێری خەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە دیمەشق دابمەزرێنێت






