ئاڤا نیوز
ڕووداوی هێرشکردنە سەر زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتی و پاسەوانەکانی، بە شەق و بۆکس و چەقۆ لەلایەن هێزێکی ئەمنی و برینداربوونی دوو لە پاسەوانەکانی، دەنگدانەوەیەکی زۆری لێ کەوتەوە. بەرپرسان و سەرکردەکانی یەکێتی دەستە دەستە بۆ دڵنەوایی و پاڵپشتی سەردانی دەکەن.
چی ڕوویدا: ئێوارەی دوێنێ شەممە، زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی لە تەلاری هونەر دێتە دەرەوە، هێزێکی ئۆپەراسیۆنی سلێمانی بە شەق و بۆکس و چەقۆ هێرش دەکەنە سەر خۆی و پاسەوانەکانی، بەوهۆیەوە دوو لە پاسەوانەکانی بریندار دەبن.
زانیاریی زیاتر: قوباد تاڵەبانی، چووەتە ماڵی زیاد جەبار و باوەشێکی گەرمی لێ داوە و دڵنەوایی داوەتەوە، پاشان خۆی چووەتە بارەگای سەرکردایەتی یەکێتی، هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی بەڕیز وەستاون و تەوقەیان لەگەڵی کردووە و باوەشی تووندیان لێ داوە.
لە لایەکی دیکەوە: هەر دوای ئەم پێشوازییە، سەرکردایەتی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرەڕای ئەوەی دیسان دڵنەوایی زیاد جەباریان داوەتەوە، دڵنیایشیان پێداوە دامودەزگا ئەمنییەكان رێكاری یاسایی و ئینزباتی پێویستیان گرتووەتە بەر بەرامبەر بەوانەی لە ڕووداوەکەی دوێنێدا پەلاماری پاسەوانەكانیان داوە.
دواتر بافڵ تاڵەبانی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی داوە بۆ ڕێكخستنەوە و چاكسازی لە كاروباری هێزە ئەمنییەكانی تایبەت بە دەزگا حیزبی و مەدەنییەکان. خودی زیاد جەبار سەرپەرشتی ئەو لیژنەیە دەکات کە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزە ئەمنییەکان پێکهێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






