لەکاتی دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان چی لە گۆڕستان و شوێنەوارەکان دەکرێت؟
- کوردستان
- 27 نیسان

دیمەنی بەنداوی گۆمەسپان لە ئاسمانەوە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
یەکێک لە پلانە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکردنی پۆند و بەنداوەکانە، بەمەش لیژنەیەک پشکنین بۆ سنووری ناوچەکان دەکات بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا هیچ گۆڕاستانێک و شوێنێکی مێژوویی ژێرئاو دەکەوێت.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان سێ بەنداوی سەرەكی و چەند بەنداوێكی مامناوەند و بچووك هەن، هەروەها لەڕێگەی چەندین پۆندەوە لە ناوچە جیاجیاكان بڕی پێویستی ئاو گل دەدرێتەوە، ئەو بەنداو و پۆندانەش کاریگەریی ئەرینی و درێژمەودا لەسەر ئەو ناوچانە دروست دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەکاتی دروستکردنی بەنداو و پۆندەکاندا، لیژنەیەکی شوێنەواریی پشکنین بۆ ناوچەکان دەکات تاوەکو بزانین ڕادەی ژێرئاوکەوتن لە چ ئاستێکدایە و دوایین گۆشەی پڕبوونەکەی لەکوێ دەبێت؟
گۆشەیەکی دیکە: لەبارەی ناوچەی شوێنەواری و گۆڕستان، ڕەحمان خانی گوتی: هەر شوێنەوارێک لەو ناوچەیە هەبێت کە بەنداوی لێ دروست دەکرێت و ئەگەری ژێرئاوکەوتنی لەسەر بێت، ئەوا پێویسە بگوازرێتەوە، بۆ گۆڕستانەکانیش خاوەنەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی مردووەکانیان بگوازنەوە بۆ شوێنی دیکە.
ئەمەش بزانە: ئەو بەنداوانەی مێژووی دروستکردنیان بۆ زیاتر لە 50 ساڵ دەگەڕێتەوە، چەندین شوێنی مێژوویی، گوند و گۆڕستانیان لەژێردایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






