
کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێی وایە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئامادەیە کریمیا لە چوارچێوەی هەر ڕێککەوتنێکی ئاگربەستدا ڕادەستی ڕووسیا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کە تیادا داوای لە ئۆکراینا کردووە لەبەرامبەر ڕاگرتنی شەڕ، دان بە سەروەریی ڕووسیا بەسەر کریمیادا بنێت، هاوکات واز لە داخوازی بەئەندامبوونی خۆی لە ناتۆ بهێنێت؛ ئۆکرایناش ئەمەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە ئێستا ئۆکراینا بە هەندێک لە مەرجەکان ڕازی بێت.
لەلایەکی دیکەوە: فشارەکانی ترەمپ بۆ سەر ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا زیاتربوون، دەشڵێت؛ پێویستە ڕووسیا تەقەکردن ڕابگرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ زێلینسکی لە پرسەی پاپا فرانسیس لە ڤاتیکان دێت.
بۆچی گرنگە: کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو سەرۆک بە یەکەمین کۆبوونەوە نێوانیان دادەنرێت لە دوای دەمەقاڵێکەیان لە کۆشکی سپی، ئەم هەفتەیەش بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا هەفتەیەکی قورس دەبێت چونکە ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت شەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕابگرێت.
باکگراوند: ڕووسیا لە ساڵی 2014ـەوە کریمیای داگیر کردووە و لکاندوویەتی بە خاکی خۆیەوە، ئەمریکا دەیەوێت ئۆکراینا لەبەرامبەر ڕاگرتنی شەڕ دان بە سەروەریی ڕووسیا بەسەر کریمیادا بنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
40 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی هاوپەیمانانی کیێڤ دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینادا پارە پەیدا دەکەین
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی بەکرێگرتنی سیخوور لە ڕووسیا و جیهان دەدات