ئاڤا نیوز
بەچاودێری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی کوردانی ئێزدیی لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە کۆنفراسێکی زانستی نێودەوڵەتی لەبارەی ئایین، کلتوور، جوگرافیا و مێژووی کوردانی ئێزدی لە شاری دهۆک بەڕێوەبچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنفراسەکە بە چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستانە و ماوەی ساڵێکە ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. سەعید خودێدە، سەرپەرشتیاری کۆنفراسەکە بە ئاڤای وت، بۆ یەکەمجارە کۆنفراسێکی ئاوا فراوان لەسەر ئێزدییەکان دەکرێت، کۆنفراسەکە بە هاوبەشی لەنێوان بنکەی ڕۆشنبیری لالش و بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی دهۆک ڕێکخراوە و زیاد لە هەزار کەس ئامادە دەبن.
- لە کۆنفرانسەکەدا 105 توێژەر لە 10 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون کە 80 توێژینەوە پێشکەش دەکەن.
- "هەندێ لە توێژینەوەکان بابەتی تازەیان لەسەر مێژوو و کولتووری ئێزدییەکان بە دۆکیۆمێنت ئاشکرا کردووە و بۆ ئێمە زۆر گرنگە".
- بەشێک لەو توێژەرانەی کە لە کۆنفراسەکە توێژینەوە پێشکەش دەکەن ئێزدی نین، بەڵکو لە وڵاتەکانی وەک میسر و ئێرانەوە هاتوون و توێژینەوە لەسەر مێژووی ئێزدییەکان پێشکەش دەکەن.
ئەمەش بزانە: لە کۆنفراسەکە جگە لە کونسوڵخانەکان، وا بڕیارە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق وەک زانکۆی نەجەف و کوفە و بەغداش بەشداری بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دهكرێت