
بازاڕی زێڕنگەران لە هەولێر
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، سەرۆکی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێریش دەڵێت، "دابەزینی نرخی زێڕ کاتییە".
وێنە گەورەکە: چەند مانگێک بوو نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەی بەردەوام بوو، ئەمەش کاریگەریی کردبووە سەر کەمکردنەوەی خواست، ئەمڕۆ نرخەکەی جارێکی دیکە دابەزییەوە. بەپێی گوتەی پسپۆران کاریگەری لەسەر زیادبوونی خواست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "10 ڕۆژ پێش ئێستا نرخی زێڕی عەیار 21 بە 725 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ 670 هەزار دینار، واتە 55 هەزار دینار نرخ دابەزیوە، بەڵام پێشبینی دەکەم بۆ هەفتەی داهاتوو نرخەکە وەک پێشتر بەرزببێتەوە ، واتە ئەم دابەزینە کاتییە".
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕدا بەم جۆرەیە.
یەک ئۆنسی زێڕ=3236 دۆلارە
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=765,000 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=700,000 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=670,000 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=575,000 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






