
گرافیک؛ پەیڕەو سەلاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارەکان کرێکاران نزیکەی 230 سکاڵایان لەسەر خاوەنکارەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان 193 هەزار و 768 کرێکار دەستەبەرکراون، 165 هەزار و 464 کرێکاری ناوخۆیی و 28 هەزار و 300 کرێکاری بیانین، هەروەها 55 هەزار و 456 پرۆژەش دەستەبەر کراون.
چیرۆکی سەرەکی: کرێکاران ڕۆژانە لەکاتی کارکردن لە سێکتەرە جیاواز و باڵەخانەکاندا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبنەوە و بەشێکیان گیانیان لەدەست دەدەن، بەشێکیشیان بە سەختی بریندار دەبن.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا میدیا ئاماری گیانلەدەست دان و برینداربوونی کرێکاران لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات:
-چالاک ڕەئووف، سەرۆکی سەندیکای کرێکاران- لقی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی 23 کرێکار گیانیان لەدەست داوە، دەیان کرێکاریش لە کاتی کارکردندا بریندار بوون، لە چوار مانگی ڕابردووشدا چوار کرێکار گیانیان لەدەست داوە.
- حەسەن ڕەمەزان، وتەبێژی سەندیکای کرێکاران- لقی هەولێر بە ئاڤای گوت: ساڵی ڕابردوو لە هەولێر 9 کرێکار گیانیان لەدەست داوە، کە دووانیان کرێکاری بیانی بوون، لە چوار مانگی ڕابردووشدا یەک کرێکار گیانی لەدەست داوە و دەیان چەند کرێکاریش بریندار بوون.
- لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لە دهۆک، سێ کرێکار گیانیان لەدەست داوە و کەسێکیش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کەمئەندام بووە. وەڵات ئۆزمان، سەرۆکی سەندیکای کرێکاران- لقی دهۆک وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەریوان بەگۆک عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو نزیکەى 230 سکاڵا لەلایەن کرێکارانەوە تۆمار کراوە و کێشەکانمان چارەسەر کردوون، هەر کاتێکیش خاوەنکار مافی کرێکارەکان نەپارێزیت ئەوا بە پێی یاسای کار تووشی سزا دەبێت.
ئەمەش بزانە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە زۆرترین دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتیان بڕەخسێنێت و دەستی کاری بیانی کەمتر ببێتەوە، هەروەها بە بڕیاری ژمارە 172ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەبێت 75٪ی دەستی کاری پرۆژەکان کرێکاری ناوخۆیی بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






