
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ پارێزگاری ورمێ
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی ئێران، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی پارێزگای ئازاربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ)ی كرد و لەگەڵ ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگار و بەرپرسانی ئەوێ كۆبووەوە و بڕیار درا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی جوڵەی بازرگانیی نێوانیان.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كۆبوونەوەیەكی زۆر گرنگ و بەرهەمدارمان لەگەڵ پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا ئەنجامدا.
- لە ڕابردوو چەندین جار كۆبوونەوە و دیداری شاندی هەردوولا هەبووە، چەند ڕێككەوتنێكیشمان هەیە و گەشەپێدانی ئەو ڕێككەوتنانە بووەتە بەشێك لە گەشەپێدانی هەردوو پارێزگا و خزمەتكردن بە جوڵەی بازرگانیی هەردوولا.
- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ جەختمان لە پابەندبوون بە خاڵەكانی ڕێككەوتنەكانی نێوانمان كردەوە، هەردوولا ئامادەییمان نیشانداوە كە پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوانمان بدەین.
- لە ڕابردوودا چەند گرفتێك سەبارەت بە جوڵەی بازرگانی هەبوون و چارەسەرمان كردوون ئەمەش بووەتە هۆی گەشەسەندنی بەرچاوی جوڵەی بازرگانیی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران - تەمەرچین.
- سەبارەت بەو گرفتانەی ماون و چارەسەر نەكراون، بڕیارمان دا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تەكنیكی بۆ دەستنیشانكردنی خاڵەكانی گرفتەكە و چارەسەركردنیان بە زووترین كات، چەند ڕۆژێكی دیكەش كۆبوونەوەی دیكەمان دەبێت لەگەڵ پارێزگار و تیمی پارێزگاكە.
لەلایەكی دیكەوە: ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئورمیە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە ئاستێكی باشدایە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆمان كرد سەبارەت بە چۆنیەتی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و جوڵەی بازرگانیی نێوان هەردوولا. هاوكات چارەسەركردنی ئەو گرفتانە كە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی هاوبەشی نێوانمان هەیە، لە ڕابردوودا هەماهەنگ و هاوكاری یەكتر بووین و لە داهاتوو زیاتر پەرەی پێدەدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






