
وێنەی مام عەلی، شۆفێری ئەو تاکسییەی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گەڕەکی شۆراوی شاری کەرکووک دۆزرایەوە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ڕۆژێك لە بێسەروشوێنبوونی شوفێرێكی تاكسی لە كەركووك، ئەمڕۆ تەرمەكەی لە خانووێكی تەواونەكراوی شارەكە، بە كوژراوی دۆزرایەوە.
چیرۆكی سەرەكی: مام عەلی، شۆفێری تاكسییە لە شاری كەركووك، لەدوای نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممەوە دیارنامێنێت، ئەمڕۆ هەینی 2025-05-02، تەرمەكەی بە كوژراوی لە خانووێكی تەواونەكراوی گەڕەكی شۆراو لە شاری كەركووك، دۆزراوەتەوە، ئەوەش لەكاتێكدا دوێنێ پۆلیسی شارەكە تۆمەتباری ئەو كەیسەیان دەستگیركردووە.
زانیاریی تایبەت: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە كەركووك شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، 'مام عەلی' دوێنێ پێنجشەممە سەعات 12ـی نیوەڕۆ پەیوەندیی بە ماڵەوەیان كردووە و پێی وتوون: "بە تاكسی دەردەچم نەفەرێك دەگەیەنمە شۆراو". دوای كاتژمێرێك لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، خەتی نەماوە و هێڵەكەشی داخراوە، ئەو كەسەی كە بەنیازبووە بیگەیەنێتە شۆراو، ئۆتۆمبێلەكەی كە جۆری نیسان سەنی بووە بردوویەتی بۆ پێشەنگاكانی ئۆتۆمبێل تا بیفرۆشێت، لەوێ كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی ناسیوەتەوە و وتوویەتی ئەمە ئۆتۆمبێلەكەی مام عەلیە بۆچی لەلای تۆیە، كەسەكە وتوویەتی بە منی داوە تا بۆی بفرۆشم، فۆتۆكۆپی ناسنامە و بەڵگەنامەكانی مام عەلیشی لەلا بووە.
زانیاریی زیاتر: دوای گومانكردن لە بابەتەكە، پۆلیسی كەركووك هەر لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دەستگیری دەكات، تۆمەتبارەكە شوێنی شاردنەوەی تەرمەكە بۆ هێزەكانی پۆلیس ئاشكرا دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت