
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی و وێنەی ئاماژەیی بۆ تای خوێنبەربوون. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 9 ڕێنمایی گرنگ بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بڵاودەكاتەوە، كە پێویستە لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بەشێوەیەكی زانستییانە جێبەجێ بكرێن.
وێنە گەورەكە: تا دێت مەترسیی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەسەر عێراق زیاتر دەبێت و تا ئێستا 30 حاڵەتی تووشبوون لە سەرانسەری عێراق تۆماركراوە و پێنج كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمڕۆش لە هەرێمی كوردستان یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەكە لە شارۆچكەی كۆیە تۆماركرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، پێوستە لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ ئەم ڕێنماییە زانستییانە جێبەجێ بکرێن:
یەكەم: سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە ڕێگەپێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەری سەرپەرشتی دەکات.
دووەم: لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیان، جلوبەرگی خۆپارێزی وەک: دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکار بهێنرێن.
سێیەم: نابێت خێزان یان خەڵک لە چواردەوری قەساب کۆببنەوە و هاوکاریی بکەن.
چوارەم: بەبێ دەستکێش مامەڵەکردن لەگەڵ کەلاش نەکرێت و دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکرێت و پاشان دەستەكان بەباشی بشۆردرێت.
پێنجەم: لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
شەشەم: بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بە گۆشت و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
حەوتەم: پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەر دەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە، پێویستە بە ماددەی کلۆرین پاک بکرێنەوە.
هەشتەم: باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆ ماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 - 8) پلەى سەدى هەڵبگيرێت، پاشان بەكار بهێنرێت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.
نۆیەم: ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايە سەرنەبڕدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






