
دیمەنی بارانبارین لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکی جیاجیای هەرێمی كوردستان تاوەباران دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆرینەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوەباران لە کات و شوێنی جیاجیا هەندێكجار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیكەی چوار پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، سبەی یەكشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی تاوەباران لە كات و شوێنی جیاجیا و هەندێكجار هەورەبروسكەیشی لەگەڵدا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشووتر.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، خۆڵبارین ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کەمترە بەراورد بە ناوچەکانی عێراق، ئەگەری بارانبارینیش بەهێزە لە مانگی پێنج.
لەلایەكی دیكەوە: چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لەمبارەیەوە عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بومەلەرزەی عێراق هۆکاری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی بۆ ئاڤا میدیا ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند: گۆڕانکاریی کەشوهەوا، کەمی ڕێژەی بارانبارین، کاریگەری زریانی تۆز و با کە لە باکووری ئەفریقیاوە ڕوو لە عێراق دەکات و خێرایی با لە بیبانەکان، وادەکات تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرز ببێتەوە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەم شەپۆلە چڕەی خۆڵبارینە لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول