
دیمەنی تۆمەتبار لەژێر دەستی پۆلیس
ئاڤا نیوز
لە هەولێر، گەنجێک بە 11 فیشەك كۆتایی بە ژیانی خوشكەكەی دێنێت و دوای كەمتر لە دوو کاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانەكەی، بكوژ دەستگیر دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ شەممە 2025-05-03، لە گەڕەكی تەیراوەی ناوجەرگەی هەولێر، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، گەنجێك خوشكەكەی خۆی بە دەستڕێژی گوللە دەكوژێت و هەڵدێت، بەڵام دوای كەمتر لە دوو كاتژمێر لە تاوانەكەی، دەستگیر دەكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، "دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە بە ڕووداوی كوشتنەكە، دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، لە لێكۆڵینەوەكاندا بۆمان دەركەوت، كەوا كچێك بە ناوی (ن. أ. ع) لەلایەن براكەی بەناوی (ع. أ. ع) لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوژراوە. دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر، تۆمەتبار لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس دەستگیرکرا، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: كچە كوژراوەكە تەمەنی 17 ساڵە و بەر لەوەی لەلایەن براكەیەوە بکوژرێت، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووەتە دەمەقاڵێیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






