
دیمەنی یەکێک لە بەنداوەکانی کوردستان - وێنە (سۆشیاڵ میدیا)
ئاڤا نیوز
چوار بەنداوی گەورە لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن، بەڕێوەبەری بەنداوەكانی پارێزگای دهۆكیش ئاشكرای دەكات، لیژنەی هونەریی هاوبەشی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، پێكهێندراون بۆ دیراسەكردنی وردەكاری پرۆژەكان.
وێنە گەورەكە: لەپێناو مسۆگەركردنی ئاسایشی ئاو و پاراستنی وڵات لە زیانەكانی وشكەساڵی، ساڵ و نیوێك لەمەوبەر سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، داوای پاڵپشتی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد، بۆ دروستكردنی چوار بەنداوی گەورەی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان، دوای ئەو داواكارییە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر دروستكردنی چوار بەنداو لەسەر بودجەی عێراق.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دھۆک تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بە هەوڵ و ڕژدبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی فیدراڵی ڕەزامەندی داوە لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی چوار بەنداوی گەورە لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی هونەریی هاوبەش لەنێوان هەردوو حكومەت پێكهێنراوە بۆ دیاریكردنی شوێنەكان و داڕشتنی دیزاینی بەنداوەكان.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو بەنداوانەی كە بڕیارە دروستبكرێن، بەنداوی مەنداوەیە كە دەكەوێتە هەردوو سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك و بە پرۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگ، هەژمار دەكرێت.
بۆچی گرنگە: دروستكردنی چوار بەنداو، جگە لە سوودی ژینگەیی و پاراستنی ئاسایشی ئاو، سوودێكی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت لە كەرتەكانی بەرهەمهێنانی "كارەبا، گەشتوگوزار، كشتوكاڵ، ئاژەڵداری، سامانی ماسی" و زۆر بابەتی دیكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






