ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی جادوو و فاڵ دەکەن دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 4 ئایار

ئایکۆنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ئاڤا نیوز
کەسانێک لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی فاڵ و جادوو دەکەن و پارە بە فێڵ لە خەڵک وەردەگرن، ئاسایشی هەولێریش لەوبارەیەوە دەڵێت 'ئەکاونتەکانیان دەسوتێنین و دەستگیریان دەکەین'.
چیرۆکی سەرەکی: لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سناپ چات، ئینستاگرام، چەندین ئەکاونت لە ژێر ناوی جۆراوجۆر بۆ کاری جادوو و فاڵ دروستکراون، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە گەرەنتی 100% کار دەکەن، داوای وێنە و ڤیدیۆی کەسەکە و کەسوکاری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی ئاسایشی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ شێخ شاباز، شێخ پۆڵا، دوو جادووگەری بەناوبانگی سلێمانی لە ساڵی 2024 دەستگیرکران و سزادران، ئەوانە چەندین کاری نەشیاو و دەستدرێژیان بۆ سەر ئافرەتان ئەنجامدابوو، هەروەها چەندین وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان لابوو.
٠ چەندین ئەکاونتمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سوتاندووە، کە بانگەشەی جادوو و فاڵگرتنەوەیان دەکرد، ئەگەر دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەربکات، ئێمە فەرمانەکە جێبەجێ دەکەین.
٠ ئەو کەسانە لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، داوای وێنەی ژن یان پیاو و کەسوکاریان دەکەن، دوای تێپەڕێنی ماوەیەک، بە بیانووی نووسین لەسەر جەستەیان ڤیدیۆیان پێدەکەنەوە و بە ڕووتی ڤیدیۆیان تۆمار دەکەن، ئیدی بەو ڤیدیۆ و وێنانە هەڕەشەیان لێدەکەن پارەیان لێ وەردەگرن.
٠ قوربانییەکان زۆرینەیان ژنن و پیاویشیان تێدایە.
٠ ئەو هەڵمەتانەی بۆ دەستگیرکردنی فاڵچی و جادووگەرەکان کردمان، دواتر بە بەڵگە کارەکانیانمان بۆ خەڵک خستەڕوو، کاریگەری ئەرێنی لەسەر خەڵک هەبووە.
٠ دەبێت داواکاری گشتیی دۆسیەکان بجووڵێنێت.
دروستکردنی ئەکاونتی فەیک بەناوی فاڵ و جادوو بووەتە سەرچاوەی پارە پەیداکردن بۆ خەڵکانێک، پێویستە هاووڵاتیان وشیار بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






