ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەولێر ژن و مێردێكی سواڵكەر دەستگیر دەكات، كە سەرەڕای گوزەرانی باشی ژیانیان، بە فێڵ پارەیەكی زۆریان لە خەڵك وەرگرتبوو.
چیرۆكی سەرەكی: ژن و مێردێك ڕۆژانە بە ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزەوە لە خانووێكی شاهانە دەهاتنە دەرەوە و لە شوێنە گشتییەكان و بەنزینخانەكان وەك سواڵكەر داوای هاوكاری و كۆمەكیان لە هاووڵاتیان دەكرد، گوایە كەمدەرامەتن و لە ڕێگە ماونەتەوە و پارەی گەڕانەوەیان نەماوە، خەڵكیش كە بەمجۆرە دەیانبینن، كۆمەكیان دەكردن، وەك خۆیان دەڵێن، "ڕۆژانە حەفتا تاوەكو 100 هەزار دیناریان لەو فێڵ و تەڵەكەبازییە دەستدەكەوت."
چی ڕوویدا: پۆلیس سەرنجی ئەو دوو تۆمەتبارەی دا، دوای بەدواداچوونی ورد، بۆی دەركەوت ئەمە فێڵی ڕۆژێك و دوو ڕۆژیان نییە بەڵكو ماوەیەكی زۆرە لەسەر ئەو كارە ڕاهاتوون.
لێدوانی فەرمی: نەقیب كارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای كۆكردنەوەی بەڵگەی پێویست لەسەر ئەو ژن و مێردە، كە بەناوی سواڵكردنەوە فێڵیان لە خەڵك دەكرد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، پۆلیس قۆڵبەستیان دەكات و ڕادەستی دادگایان دەكات.
داواکاری فەرمی: وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەڕێی ئاڤاوە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، بەهیچ شێوەیەك نەكەونە ژێر كاریگەری هەست و سۆزی ئەوجۆرە كەسە فێڵزان و تەڵەكەبازانە، بەو پێیەی دوای بەدواداچوون بۆیان دەركەوتووە دۆخی ژیانیان لە زۆربەی خەڵك باشتر و شیاوترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت