ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق، گەندەڵیەکی گەورە ئاشکرا دەکات کە لەماوەی شەش ساڵ کراوە، لەو ماوەیەدا یەک ترلیۆن و هەشتا ملیار دینار لە خەزینەی حکومەت ڕۆیشتووە، لە گەندەڵیەکە تیرۆرست مووچەی شەهیدانەی بۆ بڕاوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: تۆڕێکی گەورە و بە شێوەیەکی ڕێکخراو لەنێو دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتی عێراق هەستاون بە دەستکاریکردن و ساختەکردنی هەزاران نووسراو لە پزیشکی دادی، دەزگای شەهیدان، دەستەی گشتی خانشینی عێراق، لەم دەزگایانە تیرۆرست و داواکراو خانشینکراون بە شەهید.
لێدوانی فەرمی: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا قسەی لەگەڵ ئەمری مەعمووری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لەسەر پارێزگای بابل کردووە و ڕاگەیاند: چەند ساڵێکە بە دوادا چوونی وردی بۆ کردووە. لە نێوان ساڵی 2018 تا 2024، بایی یەک ترلیۆن و هەشتا ملیار دینار گەندەڵی کراوە، لە دەستکاریکردن و ساختەکردنی نوسراو لە پزیشکی دادی و فەرمانگەکانی تر، کە ژمارەیەکی زۆری تیرۆرست و داواکراو بە شەهید خانەنشین کراون.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە، زەوییان لە باشترین شوێن پێدراوە و منداڵیان لە باشترین زانکۆ دەخوێنن و لە باشترین وەزارەتەکان دامەزراون، واتە ئیمتیازاتی خانەنشینی و شەهیدانەیان وەرگرتووە.
ئەو پەرمانتارە نموونەی هێناوەتەوە و دەڵێت؛ تیرۆرست هەبووە حەوت ئۆتۆمبێلی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراق تەقاندووەتەوە، لە دوای ئەوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە، مامەلەی شەهیدی بۆ کراوە و چەند ساڵێکە مووچەی شەهیدانە وەردەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لەو گەندەڵییە لە چەند دامەزراوەیەکی جیاواز پێکهێنراوە. چەند مانگێکە دەستبەکار بووە. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەم ماوەیە دەرکەوتووە تەنها لە یەک پارێزگای عێراق 17 هەزار نووسراو و ڕاپۆرتی جیاواز بۆ ئەم ساختەکارییە کراون و بەدواداچوون بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






