
دیمەنێکی بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ، وێنە: n+
ئاڤا نیوز
ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، دوای چوار مانگ لە شەڕ و پێکدادان، پرۆسە سەربازییەکان لە نزیک بەنداوی تشرین کۆتاییانهات و ئیرادەی خۆڕاگریی گەل و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ ڕوخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە سووریا، هێزەکانی نزیک لە تورکیا هێرشەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەستپێکرد، بەڵام هێرشەکان لە بەنداوی تشرین وەستان کە دەکەوێتە نێوان کۆبانێی و مەنبج، بەرگریی هەسەدە پێشڕەوییەکانی ڕاگرت، ماوەی چەند هەفتەیەکیشە ڕێککەوتنێکی ڕانەگەیێنراو بۆ ڕاگرتنی هەموو گرژییەکان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین مەترسی لەسەر ئاو و دابینکردنی کارەبا بۆ ملیۆنان کەس دروستکردبوو، بەڵام خەڵک و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دژی ئەو پیلانە وەستانەوە.
- خەڵک کە پاڵپشتی هەسەدە بوون، سەلماندییان ژیانێک بەبێ شکۆ و ئازادی قبووڵ ناکەن، "ئەو خۆڕاگرییەش لە مێژووی شۆڕش و خۆڕاگریی گەلەکەماندا دەنوسرێتەوە".
- "شانازیی بە شەهیدەکانمان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
- "ئەمڕۆ کۆتاییهاتنی پرۆسە سەربازییەکان ڕادەگەیێنین، بەڵام بەرخۆدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک بەردەوام دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






