لە دهۆک کۆمپانیایەک مایەپووچ دەبێت و پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون بە نیوەچڵی جێدەهێڵێت
- کوردستان
- 5 ئایار
دیمەنێک لە قەزای سێمێل
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای دهۆک کۆمپانیایەک پێش تەواوکردنی پڕۆژەکی نیشتەجێبوون، مایەپووچ دەبێت و پرۆژەکە بەنیوەچڵی جێدەهێڵێت. ئەو هاووڵاتیانەی کە شوقەیان لە پرۆژەکە کڕی بوو، گردبوونەوە و داوای مافی خۆیان دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆک پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون پێش ئەوەی شوقەکان تەواو بکات و ڕادەستی خاوەنەکانیان بکات کە شوقەیان لە پرۆژەکە کڕیوە، کۆمپانیاکە مایەپووچ دەبێت و واز لە پرۆژەکە دەهێنێت. ئێستا پرۆژەکە بەنیوەچڵی جێهێڵدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ ئەو هاوڵاتیانەی شوقەیان لە پرۆژەکە کڕیوە گردبوونەوە. دەڵێن کۆمپانیاکەش نەماوە و دەمێکە ئیفلاسی کردووە، "نازانین ڕووبکەینە کوێ و بێزاربووین لە چاوەڕوانی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەکە دەکەوێتە نێوان ڕێگای سێمێڵ و خانکێ.
لێدوانی فەرمی: د. هەڤاڵ سەدیق، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک دەڵێ: تەنیا ئەو پڕۆژەیە نییە کە کێشەی تەواو نەکردنی هەبێت، بەڵکو کۆمەڵێک پرۆژەن.
- لیژنەیەکمان پێکهێناوە و کێشەی هەموویان چارەسەرکراوە و تەنیا ئەو پرۆژەیە نەبێت، هێشتان ماوە چارەسەر بکرێت.
- ئێستا خەریکی چارەسەرکردنی ئەوپرۆژەیەین و خاوەن شوقەکانیش دڵنیا دەکەینەوە کە کێشەکەیان چارەسەر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت