
ڕەوانەکردنی هاوکارییەکانی عیراق بۆ لوبنان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گەندەڵییەکی "گەورە" لەو هاوکارییانەی بۆ لێقەوماوانی غەززە و لوبنان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراون کراوە و چەند بەرپرسێک بەهۆیەوە ڕاگیراون، لێكۆڵینەوەکانیش لەوبارەیەوە بەردەوامن.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی هاوکاریکردنی خەڵکی لێقەوماوی غەززە و لوبنان، ساڵی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ڕێژەی 1% لە مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە ببڕێت.
لێدوانی فەرمی: چەند سەرچاوەیەک بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاندووە، سکاڵا لە دادگا تۆمار کراوە سەبارەت بە بوونی گەندەڵییەکی گەورە لەو هاوکارییانەی بۆ غەززە و لوبنان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراون و تەنانەت بەڵگانەمەی فەرمیش هەن ئەو گەندەڵییە دەسەلـمێنن، بۆیەش دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەستی بە لێکۆڵێنەوە کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی سەرچاوەکان، دادگا لێکۆڵێنەوەی لەگەڵ چەندین بەرپرس، بەڕێوەبەرانی گشتی و فەرمانبەران کردووە و هەندێکیان ڕاگیراون، ئەگەری هەیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند تۆمەتبارێك دەربچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەڵگەنامەیەک بە ناوی ئەو ماددانەی کە بۆ غەززە و لوبنان نێردراون لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرایەوە، بەشێک لەو خۆراکانە کە نێردراون بریتی بوون لە؛ برنج، شەکر، نیسک، نۆک، کەچەب، جەنجەفیل، حمس بتحینە، مەعکەرۆنە، پەنیر، حەلاوەی بە فستق، موڕەبا، خوێ.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






