فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل وێستگەکانی کارەبا و بەندەرێکی دەریایی لە یەمەن دەکەنە ئامانج، وێنە: times of israelا (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک بەچڕی یەمەنی بۆردوومان کرد و چەند شوێنێکی ستراتیژی تەختی زەوی کرد. بۆردوومانەکانی ئەمجارەی ئیسرائیل کاردانەوەی گەورەی بەدوا داهات و ترەمپ فەرمانی دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن دەرکرد.
وێنە گەورەکە: فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک چەند شوێنێکیان لەیەمەن بۆردوومان کرد. هێرشەکانی ئەمجارەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و وێستگەکانی کارەبا و چەند کارگەیەکی چیمەنتۆ بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل دەڵێ، "وا لە فرۆکەخانەی سەنعامان داوە بەکەڵکی هیچ نەماوە، گرووپی ئەنساروڵڵای حوسی بەکاریان هێناوە بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی.
- کارگەی چیمەنتۆکەیشیان بۆ درووستکردنی خەندەق بەکارهێناوە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، 10 شوێن بۆردوومان کراون، لەناو فرۆکەخانەی سەنعا، ڕێڕەوی سەرکەوتنی گەشتیار و چوونیان بۆ ناو فرۆکە، چەندین فرۆکە تێکشکێندراون. هاوکات تاوەری چاودێری و فڕۆکەخانەکە تەختی زەوی کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکە نزیکەی سەعاتێک بەردەوام بووە و دەیان فرۆکەی جەنگی ئیسرائیل تێیدا بەشداربوون. بەهۆیەوە تا ئێستا کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی 35 کەس ڕاگەیێنراوە.
کاریگەریی و لێکەوتەمان: هێرشەکە کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە. لەوانە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کەمێک پێش ئێستا فەرمانی دەرکرد دەستبەجێ هێرشەکان بووەستێنرێن.
- ترەمپ دەڵێ: حوسییەکان ڕایانگەیاند، نایانەوێت شەڕ بکەن و هێرشەکانیان دەوەستێنن، "ئێمەش ئەوەمان پەسەند کرد و هێرشەکان ڕادەگرین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە





