
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و بەرپرسانی خانەنشینی لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە كۆدەبێتەوە و جەخت لە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق دەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەرپرسانی خانەنشینی لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەسەر دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارەی 9ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لەسەر ئاستی فەرمانبەرانی شارستانی و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆ.
لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ڕایگەیاند: بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پابەندین بە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق.
وەزیری دارایی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لە نزیکترین کاتدا ڕێنمایی جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر هەموو ئاستەکان ئامادە بکەن بەمەبەستی پەسەندکردنی و دواتر گشتاندنی پێبكرێت بۆ سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان.
وەزیری دارایی جەختیشی لەسەر بەردەوامی هەوڵەکان بۆ زوو تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینان دووپات کردەوە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی ڕاسپارد هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ تابتوانرێت لە زووترین کاتدا مامەڵەی دۆسیەی خانەنشینان تەواو بکرێت و دواتر داخڵی لیستی مووچە بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا دۆسیەی زیاتر لە حەوت هەزار و 500 خانەنشین تەواو بووە کە لەسەرەتای ئەمساڵ بڕیاری خانەنشین بوونیان دەرچووبوو، لەو ژمارەیەش زیاتر لە شەش هەزار خانەنشین مووچەیان بۆ بەستراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت