حووسییەکان: هێرشەکانمان بەردەوام دەبن و خۆمان بەدەستەوە نەداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئایار

ژمارەیەک چەکداری حووسی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرەڕای وەستاندنی جەنگ لەلایەن ئەمریکاوە، حووسییەکانی یەمەن دەڵێن، هێرشەکانمان بۆ پشتیوانی غەززە بەردەوام دەبن و هیچ دانووستانێکمان نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، حووسییەکان بە ئێمەیان گووتوە کە خۆیان ڕادەست دەکەن و ئیدی هێرش ناکەنە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا، ئێمەش هێرشەکانمان لە دژیان ڕادەگرین، بەڵام حووسییەکان ئەمە ڕەتدەکەنەوە و دەلێن هیڕشەکانیان بەردەوام دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەهدی مەشات، سەرۆکی حووسییەکان ڕاگەیاند "بزووتنەوەکە بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بۆ پشتیوانیکردن لە غەززە، و لەمەودوا دەبێت ئیسرائیل لە پەناگەدا بمێنێتەوە یان دەستبەجێ وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن و بڕۆن، چونکە حکوومەتە شکستخواردووەکەی چیتر ناتوانێت پارێزگاری لە هاووڵاتییانی بکات".
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی ئێرانی بڵاویکردەوە، ئێران کە بە پشتیوانێکی سەرەکی حووسییەکان دەزانرێت فشار دەخاتە سەر حوسییەکان بۆ ئەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە ئەمریکییەکان، ڕابگرن بەڵام حووسییەکان ئەمەیان ڕەتکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






