وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سەرجەم ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی بۆ لوتکەی عەرەبی تەواو کراون
- عێراق
- 7 ئایار

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ
ئاڤا نیوز
تەواوی ڕێکارەکانی تایبەت بە پاراستنی ئاسایشی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا تەواو کراون، وەزیری ناوخۆش دەڵیت، هێزی ئاسمانیی عێراق بەشداری لە پاراستنی ئاسمانی بەغدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 17ـی مانگی داهاتوو، لوتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرکردە و پادشای وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا عێراق داوەتنامەی فەرمی بۆ زۆرێک لەو سەرکردانە ڕەوانە کردووە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
٠ لیژنەیەکی باڵا هەیە تایبەت بە پاراستنی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا و هەموو پێداویستیەکانی تەواو کردووە.
٠ پلانێکی فریاکەوتن دانراوە بۆ هەر حاڵەتێکی نائاسایی.
٠ لیژنەی ئەمنی تایبەت بە پاراستنی لوتکەی بەغدا سەردانی بەحرەینی کردووە بۆ ئاگاداربوون لە ئەزموونەکانی پێشووتر.
٠ 600 ئەفسەر و ئەندام هەڵبژێردراون بۆ دابینکردنی پاراستنی کەسیی بۆ شاندە ئاست بەرزەکان.
٠ ئەفسەران بە پلەی لیوا هەڵبژێردراون بۆ ئەنجامدانی کاری هەواڵگری، لەگەڵ هەڵبژاردنی 100 ئەفسەر بۆ بەشداریکردنیان لە کاروانە ئەمنییەکانی تایبەت بە شاندەکان.
٠ لیژنەیەکی ئەمنی پێکهێنراوە بۆ وردبینیکردنی شاندەکان، لەوانەش ڕاگەیاندنەکان.
٠ لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان سێ هەزار کامێرا دادەنرێت.
٠ فڕۆکەی سوپا بەشداری لە پاراستنی ئاسمانی بەغدا دەکات.
٠ هیچ دیاردەیەکی چەکداری لە پایتەخت نابێت و هیچ ڕێگایەک ناگیرێت.
٠ ڕێگە بە هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی نادەین لە ماوەی لوتکەی عەرەبیدا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت 21 وڵاتی عەرەبی بەشداری لە لوتکەکە بکەن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەندین پرسی هەستیار لە ناوچەکە، وەک بارودۆخی سووریا و سوودان و گۆڕانکارییە ئابوورییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






