داوادەكرێت ئەزموونی كارسازی غازی عەنتاب بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە
- بزنس
- 7 ئایار

دیمەنی کۆبوونەوەی شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دهۆك و ژووری بازرگانیی غازی عەنتاب، وێنە: ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
ئاڤا نیوز
شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دهۆك، سەردانی ژووری بازرگانیی غازی عەنتاب دەكەن، كردنەوەی لقی كارگە جۆراوجۆرەكانی غازی عەنتاب لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیان بوو.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو پێشەنگای نێودەوڵەتی خۆراكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە توركیا بەڕێوەچوو و هەردوو شاندی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دهۆك بەشدارییان تیایدا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ژووری بازرگانی هەولێر لە دیدارەكەدا، پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و غازی عەنتاب گفتوگۆی لەسەر کراوە.
بابەتە ستراتیژییەكە: جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر داوایكردووە، ئەزموونی پێشكەوتووی غازی عەنتاب لە سێكتەرەكانی پیشەسازی و كارگەی جۆراوجۆر بگوازرێتەوە هەرێمی كوردستان و لقی كارگەكانی ئەو شارە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






