هێڵی سێیەمی ئاوی دووکان - سلێمانی ڕادەکێشرێت و بۆ 30 ساڵ کێشەی ئاوی شارەکە چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 8 ئایار

دیمەنی شاری سلێمانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی هێڵی سێیەمی دووکان - سلێمانی، پڕۆژەکە لە قۆناغی ئامادەکردنی تەندەر دایە و بەم زووانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بۆ دابینکردنی ئاوی سلێمانی ئێستا لەرێگای دوو هێڵی ئاوی دووکان – سلێمانییەوە ئاو بۆ شارەکە دابیندەکرێت جگە لە سەرچاوەی ئاوی سەرچنار، بەڵام هێشتا بەشی پێداویستی ئاوی پاکی خواردنەوەی شارەکە ناکات، بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی سلێمانیش حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی هێڵی سێیەمی دووکان – سلێمانی جێبەجێ دەکات، کە یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی ئاو بۆ 30 ساڵی داهاتوو کێشەی ئاو لە سلێمانی چارەسەر دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "پڕۆژەکە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، بەگشتی 20 هەزار مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا دابین دەکات، ئەوەی لەم قۆناغەدا جێبەجێ دەکرێت بە تەواوبوونی لە هەر کاتژمێرێکدا 10 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ سلێمانی دابیندەکات و 900 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن و لە ڕۆژێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەگەیێنێتە سلێمانی".
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ڕاشیگەیاند "ئەگەر ئاستی زیادبوونی گەشەی دانیشتووانی سلێمانی وەک ئێستا بێت، ئەم پڕۆژەیە تاوەکو نزیکەی 30 ساڵی داهاتوو کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەکات".
ئەمەش بزانە: پڕۆژەکە ئێستا لە قۆناغی تەندەر دایە و بە گوژمەی 293 ملیۆن دۆلار و لە ماوەی دووساڵدا جێبەجێ دەکرێت، بڕیاریش وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێكکارە کارگێڕییەکان تەواوبێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






