سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: لە هەرێمی کوردستان 300 هەزار خانووی زێدەڕۆ هەبوو
- کوردستان
- 9 ئایار

دروستکردنی خانووی زێدەڕۆ لەسەر موڵکی شارەوانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی باس لە پێویستی گۆڕانکاریی لە یاساکانی تایبەت بە زێدەڕۆیی دەکات و دەڵێت: لە ڕابردوودا 300 هەزار خانوو بە زێدەڕۆیی دروستکراون.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان بەشێک لەو زەویانەی کە موڵکی حکومەتن، زۆرجار لەلایەن هاووڵاتیانەوە زێدەڕۆیان دەکرێتە سەر و بەبێ ڕێگەپێدان خانوو و شوێنی مانەوەی لەسەر دروست دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدابوون کە ئەو دیاردەیە بنبڕبکەن.
لێدوانی فەرمی: حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، ئەو زێدەڕۆییانەی هەن دوور لە سەنتەری شارەکان دەکرێن، ئەگەرچی یاسای زێدەڕۆیی ڕێکاری زۆر توندی تێدایە بۆ کەسانی زێدەڕۆکار، بەڵام هەندێ لە یاساکان پێویستیان بە هەموار هەیە. لە ڕابردوو 300 هەزار خانووی زێدەڕۆ لە هەموو هەرێمی کوردستان دروستکرابوون، بەشێکیان لەلایەن خەڵکی هەژار دروستکرابوون و بەشێکی دیکەیان بازرگانیان پێوە دەکرا.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر لەسەر کەیسی زێدەڕۆیی ئەمانەشی وت:
- زێدەڕۆیی لە کاتی بوونی شەڕ و نا ئارامی زیاد دەکات، لە ساڵی 1991ـەوە زێدەڕۆیی هەیە، بە تایبەت لە کاتی شەڕی داعش زێدەڕۆیی لە هەموو ناوچەکان زیادیکرد.
- بەپێی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2018 هەزاران خانووی زێدەڕۆ لەسەر خەڵک تاپۆ کران، بەڵام نەخشە ڕێگایەکی توند لەو یاسایە هەیە.
- بەپێی یاساکە، کەسێک ئەگەر تەجاوزی کردبێت بە کەفالەتیش ئازاد ناکرێت تا زێدەڕۆییەکە هەڵنەگرێت.
- لەسەر ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەستوەردان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






