پەروین بوڵدان: بەئەگەرێكی زۆرەوە ئۆجەلان بەشێوەی تەكنیكی بەشداری كۆنگرەی پەكەكەی كردووە
- کوردستان
- 9 ئایار

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی
ئاڤا نیوز
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی ڕایدەگەیەنێت، بەئەگەرێکی زۆرەوە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەشێوەی تەکنیکی بەشداری کۆنگرەی 12ـەمینی پەکەکەی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، 2025-05-09، پەکەکە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاگەیێنراوەکە پارتەکە لەسەر داوای ئۆجەلان، لەڕێکەوتی 5 تا 7ـی 5، کۆنگرەی دوانزەیەمی بەستووە.
لێدوانی فەرمی: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، كە لەلایەن كەناڵی ستێرك تیڤی بڵاوكراوەتەوە، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان 'دەم پارتی' لەبارەی بەستنی كۆنگرەی دوانزەیەمینی پەكەكە قسەی كردووە و ڕایگەیاندووە كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە كە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بەشێوەی تەكنیكی بەشداری كۆنگرەكەی كردبێت.
بوڵدان هاوكات بەستنی كۆنگرەكەی وەك هەنگاوێكی مێژوویی پێناسە كردووە و ئاشكرایكردووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیاش لەبارەی بابەتەكە لێدوانی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای داواكاریی ئۆجەلان بە چەكدانانی پەكەكە و بەستنی كۆنگرە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتەكە، پەكەكە ڕایگەیاند، بەشداریكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە كۆنگرەكە، مەرجی سەرەكی چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەیان دەبێت.
بابەتە ستراتیژییەكە: دەربارەی ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، بەشداری کۆنگرەی كردبێت یاخود نا، پەروین بوڵدان دەڵێت: "ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەی تەکنیکی (ڕاگەیاندنێکی تەکنیکی) بەشداریكردووە. نامەوێ وردەکاری زیاتر بدەم. لەبەرئەوەی ڕێگەکەمان درێژەی هەیە و پێویستە بە ئاگادارییەوە لەسەر پرۆسەکە قسەکەین و زیانی لێنەدەین. بۆیە تا گەیشتن بە سەرکەوتنی پرۆسەکە، دەبێت بە ئاگادارییەوە قسەبکەین. کاتێک سەرنج بدەینە ڕاگەیێنراوەكەی پەکەکە، ئەگەری ئەوە هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕاڤەی بەرفراوانتر بکرێت. بێگومان ڕاڤەکردنی گرنگ دەبێت. پێویستە باسی ڕۆڵی سری سورەییا ئۆندەر بکەم. خۆزگە ئەویش بە چاوی خۆی ئەم ڕووداوەی ببینایە. کاری زۆری کرد، بە ئێستاشەوە لە پرسەی ئەوداین. جارێکی دیکە بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە و ئەم هەنگاوە پێشکەش بەڕۆحی ئەو دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






