
هەردوو ئاڵای ئێران و ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە دەستپێدەکاتەوە و بەرپرسێکی ئەمریکاش دەڵێت، کۆبوونەوەکە لە عومان دەبێت.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بە نێوەندگیری عومان بۆ لێکنزیککردنەوەی ئەمریکا و ئێران بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بەردەوامە و تا ئێستا سێ جار کۆبوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاندی ئەمریکا بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ستیڤ ویتکۆف، ڕاوێژکاری باڵا و نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ شاندی یاوەری گەشت دەکات بۆ مەسقەتی پایتەختی عومان و ڕۆژی یەکشەممە چوارەمین گەڕی دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لەو وڵاتە دەکرێت.
زانیاری زیاتر: هاوشێوەی گەڕەکانی پێشوو ئەمجارەشیان گفتوگۆکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت.
ئەمەش بزانە: ترەمپ چەند جارێک ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە دەیەوێت بە بێ پەنابردنە بەر هێرشی سەربازی و لە ڕێگەی دانوستانەوە پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران چارەسەر بکات. ئەمە لە کاتێکدایە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەیەوێت بە ڕێگەی سەربازی پرسەکە چارەسەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە دیمەشق دابمەزرێنێت






