
دەستگیردنی قاچاخچییەک لەلایەن دەزگای تاوانی نیشتمانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
دەزگای تاوانی نیشتمانی بەریتانیا، دوای دەستگیركردنی قاچاخچییەكی كورد، ڕادەستی پۆلیسی بەلجیکا دەكاتەوە بەمەبەستی دادگاییكردنی لەسەر كەیسی بەقاچاخبردنی پەنابەران بۆ بەریتانیا.
وێنە گەورەكە: حكومەتی بەریتانیا بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان، هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ بەئامانجگرتن و لەناوبردنی تۆڕەكانی بەقاچاخبردنی پەنابەران، بۆ ئەم مەبەستەش ئۆپەراسیۆنەكانی ئەوروپای دەزگای تاوانی نیشتمانی بەریتانیا دەستیكردووە بە كۆكردنەوەی زانیاری و دەستگیركردنی سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەی كە لە قاچاخچیەتی و بازرگانیكردن بە مرۆڤ، تێوەگلاون.
لێدوانی فەرمی: توانا عومەر، چالاكوانی مافی پەنابەران لە بەریتانیا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو تۆمەتبارە هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانە و تەمەنی 25 ساڵە و دانیشتووی شاری پیتەربۆرۆی بەریتانیایە، گومان دەكرێت ئەندامی گروپێكی تاوانكاریی بەقاچاخبردنی پەنابەران بێت بۆ بەریتانیا.
زانیاریی زیاتر: گەنجەكە لە ساڵی ڕابردووەوە لەلایەن دادگای بەلجیکاوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و دەزگای تاوانی نیشتمانی بەریتانیاش لەسەر فەرمانی حكومەتی ئەو وڵاتە، دەستگیری كردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دەزگای تاوانی نیشتمانیی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەكات، لەڕێگەی سۆشیال میدیا و داتای هێڵەكانی تەلەفۆنەوە، تواندراوە ناسنامەی تۆمەتبارەكە بناسنەوە كە ناوی 'قادر'ـە و لەمانگی ئایاری ساڵی 2023، بە بەلەمی بچووك، ئاوەكانی كەناڵی ئینگلیزی بەزاندووە و خۆی گەیاندووەتە بەریتانیا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






