ڕێبوار هادی: یەکێک لە گرنگترین پرۆژەیاساکان بۆ کورد لەم خولەی پەرلەمان نەتوانرا تێپەڕێنرێت
- عێراق
- 10 ئایار
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی کورد بە دووری دەبینێت لەو ماوە کەمەی لەبەردەم پەرلەمان ماوە، لەم خولەی یاسادانان پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی فیدڕاڵی تێپەڕێنرێت و پێیوایە ئەو پرۆژە یاسایە گرنگییەکی تایبەتی بۆ کورد و کوردستان هەیە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەڵێنی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق لە دوای دوو دەیە هێشتا نەتوانراوە یەکێک لە گرنگترین دامودەزگاکانی یاسادانان کە ئەنجوومەنی فیدڕاڵییە دروست بکرێت. بە پێی ماددەکانی 48 و 65 لە دەستووری عێراقی فیدڕاڵ دەبوو ئەم ئەنجوومەنە پێکبھێنرایە، بە مەبەستی سەروەریی یاسا، پاراستنی دیموکراسیی تەوافوقی، ڕێگریکردن لە مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات.
لێدوانی فەرمی: د. ڕێبوار هادی، سەرۆكی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ـی ئاڤا کە هێلین حەکیم پێشکەشی دەکات، ڕایگەیاند: پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی، یەکێک بووە لە داوا سەرەکییەکانی ئێمەی کورد لە سەرجەم گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتەکانی پێشووتر، بەڵام تاوەکو ئێستا کاری لەسەر نەکراوە و تاوەکو ئێستا پەرلەمان نەیتوانیوە ئەو یاسایە تێپەڕێنێت.
ڕێككەوتنكە بەم شێوەیەیە: بە گوتەی ڕێبوار هادی، لە کارنامەی پێکهێنانی حکومەتی سوودانی ئەو بابەتە باسی لێوەکراوە، لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتیش یەکێک لەو مەرجانەبوو کە حکومەتی لەسەر پێکهێنرا. دەبوو ئەو پرۆژەیە پێشکەشی پەرلەمان بکرێت لە ماوەی ئەو خولەی پەرلەمان دەنگیشی لەسەر بدرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕێبوار هادی ئەنجوومەنی فیدراڵی بە یەکێک لە پڕۆژەیاسا گرنگەکان ناودەبات کە "گرنگییەکی تایبەتی بۆ کورد و کوردستان هەیە" و دەشڵێت: ئەو یاسایە پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە، تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە لەو ماوە کەمەی لەبەردەم پەرلەمان ماوە ئاسان نییە، چونکە هەم ناکۆکیی سیاسی لەسەرە هەم پێویستی بە 220 دەنگە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆكی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بە پڕۆژە یاسایەکی دیکە دەکات کە بەهەمان شێوە ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر کرابوو، ئەویش پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵییە، کە دەبوو بهێنرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام پرۆژەیاساکەیان نەنارد، نە حکومەت نە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 7ـی ئایار سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە ماددەی 22 لە پەیڕەوی ناوخۆ، کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەمی یاسادانان لە ساڵی چوارەم- خولی پێنجەمی پەرلەمان لە ڕۆژی هەینیی 9ـی ئایاری ڕاگەیاند و بەمەش ماوەی دوو مانگ دەچێتە پشووەوە. دوای تەنیا چوار مانگی لەبەردەم دا دەبێت و هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






