نوێترین زانیاری و هەڵوێستی بەرپرسانی باڵای کورد و تورکیا لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە
- کوردستان
- 10 ئایار

ژمارەیەک گەریلای پەکەکە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کۆنگرەی پەکەکە کاردانەوەی زۆری لێ کەوتووەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی دابێت. بەرپرسانی باڵای کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا پێشوازییەکی گەرمی لێ دەکەن و بە ڕووداوێکی مێژوویی ناوی دەبەن.
چیرۆکی سەرەکی: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕۆژانی 5 تا 7ـی ئەم مانگە دوانزەهەمین کۆنگرەی خۆی بەست و، چاوەڕوان دەکرێت دوای نزیکەی 50 ساڵ شەڕ، لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی، بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی دابێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆنگرەکە لە قەندیل کراوە و پەکەکە تاوەکو ئێستا بەفەرمی بڕیارەکانی ئاشکرا نەکردووە، بڕیارە بەم نزیکانە ناوەڕۆکی کۆنگرەکە بڵاوبکاتەوە. بەپێی میدیاکانی تورکیا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان دوای ئەوەی براوەتە ئەنقەرە بۆ نەشتەرگەری چاو، کە گەڕاوەتەوە بە تەلەفۆن بەشداری لە کۆنگرەکەدا کردووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: کۆنگرەی پەکەکە بە ڕووداوێکی مێژوویی ناودەبرێت و کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە. بەشێک لە سەرکردە و کەسایەتییەکان لێدوانیان لەبارەیەوە داوە:
٠ پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی دەڵێت: ئۆجەلان لەڕێگەی تەکنیکییەوە بەشداری لە کۆنگرەکەدا کردووە. ئەم کۆنگرە مێژووییە و ئاشتەوایی لە وڵاتەکەمان پیرۆز بێت.
٠ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: سەدەیەکی نوێ لە تورکیا بونیاد دەنێین، دەرفەت بەوانە نادەین هەوڵی جیاکاری لە تورکیا دەدەن، برایەتی و ئاسایش و دادپەروەی زیاتر بەرەو پێش دەبەین، چاوەڕێ بن لە هەر ئان و ساتێکدا مژدانەی خۆشتان پێ دەگات.
٠ تونجەر بەکرهان، سەرۆکی دەم پارتی دەڵیت: دەرگایەکی مێژوویی و نوێ بەڕووی وڵاتەکەماندا کرایەوە.
٠ لەیلا زانا دەڵێت: هەموومان بەرپرسیارییەتی نوێمان دەکەوێتە سەر شان.
٠ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لێدوانی جیاواز و هەڵوێستی نوێی لەبارەی کۆنگرەکەدا هەیە، دەڵێت: بەتەنیا خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بەس نییە، پێویستە ڕەنگدانەوەی لە گرووپە درێژکراوەکانی لە سووریا و عێراق ببینین. پێدەچێت ماوەیەکی پێبچێت تا پەکەکە بڕیارەکانی کۆنگرەکە ڕابگەیێنێت، بۆ ئەمەش بۆ ماوەیەکی دیکە لە چاوەروانیدا دەمێنینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئاشکراکردنی بڕیارەکانی پەکەکە کە چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری چەکدانانی تێدا بێت، پرسی چەکدانان دێتە ئاراوە، بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، ئەم پڕۆسەیە بە هاوبەشی دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا و عێراق و سووریا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






