
لێدوانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دهۆک لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە شاری دهۆک پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری بەسەرکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 11-05-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە گەڕەکی 'بەرۆشکێ'ـی شاری دهۆک پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری بەسەرکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکانی تیمی پرۆژەی ڕووناکی، مانگی ڕابردوو زۆربەی ماڵەکانی گەڕەکی "بەرۆشکێ"ـی دهۆک، کەمتر لە 35 هەزار دیناریان لە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاتووەتەوە.
بەشێک لە داتا و زانیاری و تایبەتمەندییەکانی پرۆژەی ڕووناکی:
ئامانجی پرۆژەی ڕووناکی: تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بەنرخێکی کەمتر لە پێشوو دابین دەکات.
کوردستانێکی پاکتر و تەندروستر: نەمانی ژاوەژاو و پیسکردنی ژینگە لەلایەن مۆلیدە تایبەتەکانی گەڕەکەکان، ئامانجێکی دیکەی پرۆژەی ڕووناکییە.
بەرەپێشچوون و پەرەپێدانی کوردستان: پرۆژەی ڕووناکی دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەل و مەرجی زیاتر بۆ پەرەپێدانی کارە بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان، لەم چوارچێوەیەشدا زیاتر لە 32 هەزار موڵکی بازرگانی کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی ئەو گەڕەکانەی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، لە سەرانسەری کوردستان، 43 گەرەک کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە.
بۆچی گرنگە: لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی، 729 مۆلیدە لە سەرانسەری کوردستان کوژاونەتەوە، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پاکبوونەوەی ژینگە دروست کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






