
دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتەکەی لە نێویاندا وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و بریارە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: سەردانەکەی ترەمپ و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ململانێکان و فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنانی ئەمریکایە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژانی 11 تا 14ـی ئەم مانگە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دەچێتە سعوودیە و قەتەر، کە تێیدا کار لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانی کەنداو دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: پەیوەندییەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ناوچەکە دەبێتە هۆی پێشخستنی چارەسەرەکان بۆ ئاستەنگە جیهانی و ناوچەییەکان، فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنانی دوولایەنە، و دووپاتکردنەوەی هاوبەشییە ستراتیژییەکانمان. ڕاگەیێنراوەکە وا دەڵیت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە 14 تا 16ـی ئەم مانگە دەچێتە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ بۆ تاوتوێکردنی ئەولەویەتەکانی ئەمنی بۆ هاوپەیمانێتییەکە، لەوانە زیادکردنی وەبەرهێنانی بەرگری و کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






