
وێنەی سەرۆک بارزانی و پەیکەری شەهید لەیلا قاسم. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی لە یادی 51ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێكانی دەڵێت، لەیلا قاسم نموونەی قارەمانییەتی كچی كورد و سیمبوڵی ئازادیخوازی مرۆڤی كوردە.
چی ڕوویدا: لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ لە 12-5-1974، لەیلا قاسم بووە یەكەم كچە شەهیدی ڕێگەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردستان و لەو ڕۆژەدا لەگەڵ چوار لە هاوڕێی لەسێدارەدران.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' لە 51ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبوڵی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە. ئەو بە ڕووی ستەمکاراندا هاتەوە و پشتی کردە ژیان و شەهید بوو، بەڵام بندەستی قبووڵ نەکرد. لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکیان و بۆ ڕۆحی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێرین."
باكگراوند: شەهید لەیلا قاسم لە ساڵی 1971 لە بەشیی كۆمەڵناسیی كۆلێژی ئاداب لە زانكۆی بەغدا وەردەگیرێت، ئەو خانمە لەنێو زانكۆش لە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییەكانی، سڵی نەدەكردەوە، هەر بۆیە ڕژێمی بەعس، لەگەڵ چوار لە هاوڕێكانی بە ناوەكانی؛ جەواد هەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان، دەستگیریان دەكات و بە دڕندانەترین شێوە ئەشكەنجە دەدرێن، ڕاستەوخۆ لە دادگاییكردنێكی نادادوەرانەدا، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەركردن، لە كاتێكدا دوو هەفتە بەسەر گرتنیان تێنەپەڕیبوو، لە سەعات حەوتی بەیانی ڕۆژی 12ـی ئایاری 1974 لەیلا قاسم و هەر چوار هاوڕێكەی لەسێدارەدران، كە بە وتنەوەی سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب، چووە بەر پەتی سێدارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






