كۆچبەرانی بەریتانیا تا 10 ساڵ ناتوانن داوای مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بكەن
- جیهان
- 12 ئایار

ژمارەیەک پەنابەر لە لەندەن. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەو کۆچبەرانەی مافی مانەوەیان لە بەریتانیا هەیە، تا 10 ساڵ ناتوانن داوای ڕەگەزنامە و مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بکەن، مەرجە لەو ماوەیەدا زمانی ئینگلیزی بە باشی فێرببن و بەشداریی كارایان لە ئابووریی وڵاتدا هەبێت. هاوكات مەرجی دیاریكردنی ئاستی داهاتی ساڵانەی 38 هەزار پاوەندی بۆ هێنانی خێزانیش هەڵپەسێردرا.
لێدوانی فەرمی: کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە داونینگ ستریت، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا هەیە، دەبێت 10 ساڵ لەبەریتانیا ژیان بەسەربەرن ئینجا دەتوانن بە قبوڵکردنی مەرجە توندەکانی زمانی ئینگلیزی و بەشداری کارایان لە ئابووری وڵاتەکەدا، داوای ڕەگەزنامە و نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بکەن. ئەوەش لەچوارچێوەی بەڵێنەكانی پارتەكەی بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی دێنە بەریتانیا.
زانیاریی زیاتر: ستامەر دووپاتیشی كردەوە، لەچوارچێوەی پلانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، مەبەستیانە کۆچکردن بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە، چونکە بەرزبوونەوەی کۆچکردن بەمانای گەشەی ئابووری نایەت، ئەزموونی ساڵانی رابردوو ئەو باوەڕەیانی پووچەڵ كردووەتەوە كە گوایە هاتنی كۆچبەری زیاتر، دەبێتە هۆی گەشەسەندنی زیاتری ئابووری.
ستامەر بەڵێنی دا تا هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتوو بەشێوەیەکی بەرچاو کۆچی نایاسایی سنووردار بكات، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەشەکانی سیستمی کۆچبەری توندتر دەكرێن، بەتایبەتی سیستمی کۆچبەری (کار، خێزان و خوێندن) توندتر دەکرێنەوە بە ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی زیاتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






