
دیمەنی چەکدارانی پەکەکە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەزگای میدیایی 'CNN TURK' ناوی پێنج شوێن ئاشكرا دەکات کە گەریلاکانی پەکەکە چەکەکانی لێ ڕادەست دەکەن، هەر پێنج شوێنەکەش دەکەونە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' 12ـەمین کۆنگرەی خۆی لە ڕۆژانی 5 تا 7ـی ئەم مانگە بەست، ئەمڕۆش ئەنجامی کۆنگرەی ئاشکرا کرد و وەک چاوەڕوان دەکرا کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێنا، بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاند، بەرپرسیاریێتی قۆناغی داهاتووشی خستە ئەستۆی تورکیا لە زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: تۆڕی 'CNN TURK' بە پشتبەستن بە بڵاوکراوەی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، ڕایگەیاندووە، وەکو هەنگاوی یەکەم پێنج شوێن دیاریکراون بۆ ئەوەی گەریلاکانی پەکەکە چەکەکانیان ڕادەست بکەن، شوێنەکانیش دەکەونە سێ پارێزگای باشووری کوردستان؛ قەزای ئامێدی و ناحیەی كانی ماسێ لە دهۆک، قەزای کۆیە لە هەولێر، قەزاکانی ڕانیە و سەید سادق لە سلێمانی.
زانیاریی زیاتر: 'CNN TURK' ئاماژەی بە کاتی ڕادەستکردنی چەکەکان نەکردووە، بەڵام پێشتر ڕاگەیێنرابوو پرۆسەکە بە هاوبەشی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی تورکیا، عێراق و سووریا دەکرێت، بەهۆی ئەوەی هەر پێنج شوێنەکەش دەکەونە کوردستان، بەدڵنیاییەوە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانیش ڕۆڵێکی بەرچاویان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






