
وەزیرانی دەرەوەی سووریا، تورکیا و ئوردن
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا و هاوتا سوورییەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییەکی هاوبەشدا، بڕیارەکەی پەکەکە بە چەکدانان بە "مێژوویی و گرنگ" ناودەبەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەسعەد شەیبانی و ئەیمەن سەفدی هەردوو هاوتا سووری و ئوردنییەکەی لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە کرد و دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا.
لێدوانە فەرمییەکان:
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند:
٠ بڕیاری پەکەکە بۆ دانانی چەک مێژووییە و زۆر گرنگە بۆ هەرێمەکەمان، سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەش وردەکاریی زۆر هەیە.
٠ لە هەموو بوارەکاندا هاوکاریی سووریا دەکەین.
٠ لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ ناو سووریا ئاسایش و سەقامگیری تێکدەدات و هەڕەشەیە بۆ سەر داهاتووی سووریا.
٠ چاودێریی دۆخی غەززە دەکەین و ئەوەی ڕوودەدات کارەساتی مرۆییە پێویستە ڕابگیرێت.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند:
٠ بە ناوی کۆماری عەرەبیی سووریا پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی تورکیا دەکەم بە بۆنەی بڕیاری پەکەکە بە چەکدانان کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناوچەکە.
٠ خەریکی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکراتین لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریی حکومەت، دواخستن جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ هەسەدە مەیلی جوداخوازی دروست دەکات.
٠ ئیسرائیل بەردەوام سنوورمان پێشێل دەکات، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکمان، پەرەسەندنێکی مەبەستدارە و سەقامگیری تێکدەدات و ناوچەکە بەرەو ململانێ دەبات.
٠ باڵیۆزخانەمان لە ئەنقەرە دەکەینەوە، هاوکات کۆنسوڵخانەیەک لە غازی عەنتاب دەکەینەوە.
ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن ڕایگەیاند:
٠ پشتیوانیی سووریا دەکەین و سەقامگیری لەو وڵاتە پایەیەکی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، ئەمڕۆ تاوتویێ هەنگاوی کردارییمان کرد بۆ هاوکاریکردنی برایانی سووریمان، هاوکات تاوتوێی میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعشی تیرۆریستمان لەو وڵاتەدا کردەوە.
٠ سەرەکیترین ئاڵنگاری ڕووبەڕووی سووریا ببێتەوە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلە و هەوڵەکانیەتی بۆ دروستکردنی ئاژاوەگێڕی و جوداخوازی کە ئەم مافەی نییە، لەمبارەیەوە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ ڕاگرتنی دەستوەردانی ئیسرائیل لە سووریا.
٠ دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەبێت ڕابگیرێت، ئیسرائیل ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و بەها مرۆییەکان پێشێل دەکات.
٠ ئازادکردنی "ئیدان ئەلکسەندەر" هەنگاوێکە دەبێت ببێتە مایەی ڕێککەوتنێکی گشتگیری ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە و هەناردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ کەرتەکە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






